Afarin Kids TV chạy trên iOS.
Giấy phép: | Freeware |
Ngày đăng: | 05/01/2025 |
Nhà phát hành: | Aras Hasan |
Thay đổi đăng nhập: |
پەروەردەکردنی منداڵان، باشترکردنی ڕەفتاریان و چاندنی بەها باڵاکان لە ڕێگەی ناوەڕۆکی هەمەچەشنی خۆشی بەخش، فێرکاری و پەروەردەیی. ئایا دەتەوێت منداڵەکەت پەروەردەیەکی جوانی هەبێت و بەها باڵاکانی تێدا بچێنرێت؟ ئایا دەتەوێت منداڵەکەت دوور بێت لە ناوەڕۆکی نەشیاو و نا پارێزراو و نا پەروەردەیی؟ ئایا بەدوای ناوەڕۆکێکدا دەگەڕێیت بۆ منداڵەکەت کە گونجاو بێت بە تەمەنی؟ بە خێر بێیت بۆ ئەپڵیکەیشنی ئافەرین، ئەپێکی تاک و بێ وێنەیە کە بە شێوەیەکی خۆش و سەرنجڕاکێش منداڵ فێری بەها جوانەکان دەکات، ئافەرین ژینگەیەکی پارێزراو و سەرنجڕاکێش و ئامانجدار بۆ منداڵان دابین دەکات لە تەمەنی 2 ساڵییەوە تاکوو هەرزەکاری، ئەپەکە هەزاران پارچە کارتۆن و گۆرانی و سروود و چیرۆک بە زمانی کوردی لە خۆ دەگرێت کە گونجاوە بە تەمەنە جیاوازەکانی منداڵان. سوودەکانی ئەپەکە: هەموو ئەوەی بە دوایدا دەگەڕێیت بۆ منداڵەکەت، بەردەستە و لە خۆی دەگرێت. دەروونت ئاسوودەیە بەوەی ئەپێکی پارێزراوە و دوورە لە هەر ناوەڕۆکێکی نەشیاو و نا پەروەردەیی. منداڵەکەت فێری بەها باڵاکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کۆمەڵگەی ڕەسەنی کوردی دەبێت. تەنیا کات بە فیڕۆدان نییە، بەڵکوو هەزاران پارچە ناوەڕۆکی فێرکاری سوود بەخش لە خۆ دەگرێت. تەواوی ناوەڕۆکی ئەپەکە بە زمانی کوردییە و ئەمەش بەسوودە بۆ گەشەکردنی زمانی منداڵەکەت. دەتوانرێت بە پێی تەمەنی منداڵەکەت ناوەڕۆکی ئەپەکە کۆنترۆڵ بکرێت. دەتوانرێت ماوەی بەکارهێنانی ئەپەکە سنووردار و کۆنترۆڵ بکرێت. |